سەردێڕ:

ئەردۆغان: له‌ کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی پاشگه‌زنابینه‌وه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا
فۆتۆ: 
2019-06-04

1440 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕایگەیاند، له‌باره‌ی کڕینی سیستمی بەرگری (ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی)ەوە‌ پاشگه‌زنابنه‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا دوای کردنی نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چامڵجا له‌ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕوسیا داواكارییه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت، ئەوان ده‌توانن له‌باره‌ی پاتریۆته‌كانه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن، ئه‌وه‌یان به‌ خۆیشیان وتووه‌.

وتیشی، به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ی پاتریۆته‌وه‌ داواكارییه‌كی ئه‌رێنی وه‌ك هی ئێس-٤٠٠ه‌كان نه‌هاتووه‌، ئێستا له‌ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئەوان ناچار نین هیچ شتێك بكڕن.

سه‌ركۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وه‌ك توركیا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ سوریا، ئیدلب، منبج و ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات، کە هه‌ستیارییان لەو بارەیەوە نه‌گۆڕاوە و به‌رده‌وامه‌، کە له‌ قۆناغی دواتریشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان باسی لەوەشکرد، له‌باره‌ی کڕینی سیستمی بەگری (ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی)ەوە‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان هه‌یه‌و هه‌ڵوێستیان نه‌گۆڕه‌ و پاشگه‌زنابنه‌وه‌ له‌وه‌.