سەردێڕ:

چوار رێنمایی بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا بەدووربیت لە کێشەکانی هەرس

فۆتۆ: 
2019-06-04

1738 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژەکانی جەژندا خواردن و خواردنەوەکان بەبڕێکی زیاتر دەخورێن و کەسانێکی زۆر لەم چەند رۆژەدا چەوری و شیرینی دەخۆن دەبێتە خواردنی سەرەکییان ئەمەش زیانی تەندروستی دەبێت و ئەگەری هەیە کێشە لە کاری کۆئەندامی هەرسیاندا دروست بکات.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی امارات الیوم ئاماژەی بە چوار رێنمایی گرنگ کردووە کە پێویستە لە رۆژانی جەژندا پەیڕەوبکرێن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی بەم جۆرە:

١رێکخستنی ژەمەکان:

 لە یەکەم رۆژی جەژندا هەوڵبدە بگەڕێیتەوە بۆ سیستمی سێ ژەمی، بە جۆرێك ژەمی بەیانی بخورێت و لەم ژەمەدا گرنگی بە خواردنی تەندروست بدرێت، لە نیوەڕۆدا خواردنێکی دەوڵەمەند بە پرۆتین بخورێت و لە ئێوارەدا دەتواندرێت زەڵاتە یان ژەمێکی سووك بخورێت.

Related image

٢شلەمەنی زیاتر بخورێتەوە بەتایبەت ئاو، بەجۆرێك لە رۆژێکدا نزیکی سێ لیتر ئاو بخورێتەوە و ئەم بڕە ئاوەش دابەشبکرێت بەسەر ١٢ کوپ ئاو و بەدرێژایی رۆژەکە تا کاتی خەوتن بخورێتەوە.

Image result for ‫سوائل‬‎

٣کەم خواردنی شیرینی:

زیادەڕۆیی نەکردن لە خواردنی شیرینییەکان چونکە چەور و پڕ شەکرن، باشتروایە لە هەر رۆژێکی جەژندا تەنها دوو یان سێ پارچە شیرینی بخورێت و ئەمەش لە کاتی جیاوازدا بێت.

Image result for ‫حلویات‬‎

٤دووربکەوەرەوە لە هەندێك خواردنەوە:

دەبێت جگە لە خواردنەکان ئاگاداری جۆری خواردنەوەکانت بیت تا گەدەت رادێت لەگەڵ دەستپێکردنەوە بە سیستمی ئاسایی، بەجۆرێك دووربکەوەرەوە لە خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان، لە هەمان کاتدا بە گەدەی بەتاڵ قاوە و چای نەعنا مەخۆ چونکە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن و دەبنە هۆی تووشبوون بە دڵەکزە.

 Image result for ‫مشروبات‬‎

ژ.ن