سەردێڕ:

بۆیەکەمجار فڕۆکەیەک لە شێوەی گیتاردا دروستکرا

فۆتۆ: 
2019-06-04

3145 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی هۆڵەندی گەشەیان بە جۆرە فڕۆکەیەکی نوێداوە کە لە شێوەدا لە جۆرەکانی تری فڕۆکە جیاوازە و بڕێکی کەم سوتەمەنی خەرج دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "airlineratings" تایبەت بە بواری فڕۆکەوانی، ئەو فڕۆکە نوێیە ناوی "'Flyino-no-no-no-no-ng-V پێدراوە، شێوەی زیاتر لە گیتاری کارەبای دەچێت، سەرنشینەکان لە دووبەشدا دەبن.

سەرنشینەکان لە باڵەکانی فڕۆکەکە و بەشەکانی تری تایبەت بە لێخوڕین دەبن، لەگەڵ هەندێک لە تایبەتمەندی فڕۆکە باوەکانی تێدایە.

ماڵپەرەکە ئەمجۆرە فڕۆکەی بە "شۆڕشێکی نوێ" لە بواری فڕۆکەدا وەسفکردووە، چونکە ئەم فڕۆکەیە بە ڕێژەی لە %٢٠ سوتەمەنی کەمتر خەرج دەکات بەبەراورد بە فڕۆکەکانی تر بەتایبەت فڕۆکەی "ئێرباس ئەی ٣٥٠".

ئەم فڕۆکە لەتوانایدایە ٣١٤ سەرنشین هەڵبگرێت، دەتوانرێت بۆ گەشتی ماوە درێژ بەکاربهێنرێت، بەهۆی کەم سەرفکردنی سوتەمەنییەوە.

بیرۆکەی دروستکردنی ئەم فڕۆکەیە لە نامەی ماستەری جۆستس بینادی خوێندکار لە زانکۆی دێلفت بۆ تەکنەلۆژیا لە ئەڵمانیا هاتووە، هێڵی ئاسمانی فڕۆکەوانی هۆڵەندی پاڵپشتی پڕۆژەکەیان کردووە و گەشەیان پێداوە.

وابڕیارە ئەم فڕۆکەیە یەکەم گەشتی وەکو تاقیکردنەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەستپێبکات.

ئ.ل