سەردێڕ:

بەغدا.. لە پەلامارێکی چەکداریدا چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

فۆتۆ: 
2019-06-04

1306 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پەلامارێکی چەکدارییەوە لە قەزای تارمیەی سەر بە پارێزگای بەغدا، چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی لیوای ٥٩ی سەر بە هێزەکانی عێراق لە یەکێک لە بازگەکاندا، بۆمبێکیان پیادا تەقیوەتەوە و دواتر لە نزیک ڕووداوەکە چەکدارانی نەناسراو تەقەیانکردووە و بەهۆیەوە چوار سەرباز کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

شانەکە لە بەیاننامەیەکی تردا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی عێراق سێ چەکداریان لەو ڕووداوەدا کوشتووە و گەڕان و پشکنین بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستیپێکردووە کە تائێستا نەزانراوە سەر بە چ لایەنێکن.