سەردێڕ:

ئایا خواردنی برنج و فاسۆلیا پێکەوە تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2019-06-04

17183 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت خواردنی برنج و شلەی فاسۆلیا پێکەوە سودیکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت و بڕی کاربۆهیدراتی ناو برنج کەمدەکاتەوە.

لە بابەتێکی تەندروستیدا لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک و سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، برنج پێکهاتەیەکی کاربۆهیدراتییە، لە کوپێک برنجدا زیاتر لە٥٠ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە کە لە جۆری نیشاستەیە و لە شەکری گلوکۆز دروستدەکرێت، ئەمەشدەکاتە بڕی ٢٥٠ کالۆری وزە کە کاردەکاتە سەر شەکری خوێن و زیادکردنی کێشی لەش، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی لە %٤ پڕۆتین لە کوپێک برنجدا هەیە.

Image result for ‫برنج‬‎

ئاماژەی بەوەشکردووە، فاسۆلیا ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تێدایە، لە کوپێک فاسۆلیادا زیاتر لە ٣٠ گرام ماددەی ڕیشاڵی بوونی هەیە، کە تەندروستی دڵ دەپارێزێت و ئەرکی ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات، بەهۆی کەمی چەوری لە پێکهاتەیدا کۆلیسترۆڵ لە لەشدا کەمدەکاتەوە.

ئاشکرایکرد، بری ئەو پڕۆتینە لە کوپێک فاسۆلیادایە زیاترە لە ٤٠ گرام، یارمەتیدەرە لە پتەوکردنی ماسولکەکانی لەش و دابەزاندنی کێشی لەش، ئەگەر لەگەڵ برنج بخورێت دەبێتەهۆی نزمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

Related image

دەربارەی خواردنی برنج و فاسۆلیا پێکەوە ئەو شارەزایە ئەوەی خستەڕوو، برنج و فاسۆلیا ئەمینۆ ئەسیدی بەسوودی تێدایە، کە جەستە ناتوانێت دروستیبکات و لە ڕێگەی خۆراکەوە وەریدەگرێت، ئەگەر برنج  و فاسۆلیا پێکەوە بخورێت ئەوا بڕی ئەمینۆ ئەسید بۆ لەش دابیندەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری دەکات لە زیادبوونی بڕی کاربۆهیدراتی برنج لە لەشدا.

ئ.ل