سەردێڕ:

لەکاتی گەرمبوونی مۆبایلەکەت ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکە

فۆتۆ: 
2019-06-04

13939 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زۆری ئیشپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکان زۆر جار گوێبیستی ئەوە دەبین کە مۆبایلەکان پێویستیان بە فێنک کردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانی جارێکی دیکە بەکاری بهێنییەوە، بە مەبەستی پاراستنی مۆبایلەکان دەتوانین بە چەند هەنگاوێکی ئاسان کاریگەری ئەو گەرمبوونە نەهێڵین.

لە ڕاپۆتێکدا ماڵپەری سی ئێن ئێن ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی ئیشپێکردنی لەبەر خۆر یان بەهۆی یارییە ئەلیکترۆنیەکانەوە مۆبایلەکانیان گەرم دەبن دەتوانن ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەن:

یەکەم: مۆبایلەکەت لە تیشکی خۆر دووربخەرەوە

Image result for mobile heat by sunlight

دووەم: مۆبایلەکەت لە بەرگەکەی دەربکە

Image result for mobile get away from his protector cover

سێیەم: مۆبایلەکەت لە بارگاوی کردن دەربکە، ئەگەر لە کاتی پەیوەندیکردن بوویت لەگەڵ کەسێکی دیکە

چوارەم: ئاساییە بۆ ماوەیەکی کورت مۆبایلەکەت بخەیتەی ناو بەفرگر (سەلاجە) یان لەبەر فێنکەرەوەی ئۆتۆمبێلکەت دایبنێیت تاوەکو سارد دەبێتەوە

Image result for a phone in freezer

دەتوانی ئەم هەنگاوانە ڕۆژانە دووبارە بکەیتەوە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە مۆبایل لەناو سەیارەکەت بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا بەکارنەهێنیت و بەر خۆری نەدەیت، هەروەها باشتروایە لە کاتی بارگاویکردنەوەدا کردنی یاریە ئەلیکترۆنییەکان و سەیرکردنی ڤیدۆ ڕابگریت، لەبەر ئەوەی هۆکارن بۆ زوو گەرمبوونی مۆبایل.

هـ.ع