سەردێڕ:

دڕەندەکەی ترەمپ لە لەندەنە

فۆتۆ: 
2019-06-03

11859 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەریتانیا، هاوکات ئوتۆمبێلە تایبەتەکەشی گەیشتووە کە بە "دڕەندە" ناو دەبرێت.

ئوتۆمبێلەکەی دۆناڵد ترەمپ وەک هیچ ئۆتۆمبێلکی دیکە نییە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨دا پێشکەشی کراوە بۆ ئەوەی جێگەی ئەو ئۆتۆمبێلی جۆری "کادیلاک"ە بگرێتەوە کە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەکاری دەهێنا.

ئەم ئوتۆمبێلە نوێیە ترەمپ بە " شتێکی ناوازەی تەکنەلۆژی"ناو دەبرێت، کە چەندین خزمەتگوزاریی بەرگری تێدایە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سەرۆک بپارێزرێت.

ئۆتۆمبێلەکەی ترەمپ تەلەفۆنی تایبەتی تێدایە و لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە پەیوەندییەکانی ڕێکدەخرێت و سەرجەم پەنجەرە و دەرگاکانی دژە فیشەکن و دەرگاکەی هێندە قورس و مەحکەم دادەخرێت لە ناوەوە ئەستەمە سەرنشیینەکانی بتوانن بە ئاسانی بیکەنەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە چەکێکی ئۆتۆماتیکی تێدا جێگیر کراوە و لە کاتی پێویستدا تەقەدەکات و توانای تەقاندنی بۆمبی گازییشی هەیە.

لە شوێنی تایبەتی ئوتۆمبێلەکەدا چەندین بوتڵە خوێنی هاوشێوەی خوێنی ترەمپی تێدایە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بەکار بهێنرێت.

لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا ئاشکرا بوو کە ئوتۆمبیلەکەی ترەمپیش بە هەمان شێوە لە جۆری کادیلاکە.

پەیکەری ئوتۆمبیلەکە لە تێکەڵەیەکی پۆڵا و ئەلەمنیۆم و تیتانیۆم و سیرامیل دروستکراوە و چەندین پلێتی پۆڵاینی بۆ دانراوە بۆ بەرگری کردن لە دژی تەقینەوەی هەموو جۆرە مین و بۆمبێکی چێنراو.

لە کاتی پێویستدا و بۆ خۆ شاردنەوە ئوتۆمبێلەکە توانای ڕشتنی گاز و دوکەڵی تایبەتی هەیە و بوتڵی تایبەت بە ئۆکسجین لە ناویدا جێگیر کراوە، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر هێرشێکی کیمیایی ئەگەر هاتوو بکرێتە سەر ئوتۆمبیلەکەی سەرۆکی ئەمریکا.

ئوتۆمبێلەکە کێشی ٩ تۆنە و دووربینیکی شەوی لەسەر جێگیر کراوە بۆ بنینی هەموو شتەکانی دەوروبەری لە تاریکیدا.

تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە دوای چینی پلاستیکەکەی کە بەر شەقام دەکەوێت، بە چینێک لە مادەی "کیلافلار" ڕووپۆشکراوە و ڕێگە دەگرێت لە کونبوونیان گەر بەسەر تیژترین بەربەستی سەر شەقامەکانیشد تێپەڕ ببێت.

تەلەفۆنێکی تایبەتی تێدایە و ڕاستەوخۆ دەتوانێت لە ئۆتۆمبیلەکەوە سەرۆک پەیوەندی بکات بە وەزیری بەرگری ئەمریکاوە بۆ هەر ڕاسپاردەیەکی پێویست.

لە نێوان شوفێر و شوێنی دانیشتنی سەرۆکی ئەمریکادا پەنجەرەیەکی شوشە هەیە، لە دیوی سەرۆکەوە دەکرێتەوە و دادەخرێت ، کە ڕێگە دەدات بە سەرۆک قسە نهێنییەکانی خۆی تێدا بکات.

ع.م