سەردێڕ:

نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەى ئەمساڵدا تۆمار کرد

فۆتۆ: 
2019-06-03

1723 جار خوێندراوەتەوە

نرخى بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦١ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەى پێوە کراوە کە نزمترین ئاستە لەمساڵدا وھاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش بە ٥٢ دۆلار و ٣٧ سەنت فرۆشراوە.

بەپێى میدیاکانى جیهان هۆکارى دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونى شەڕە بازرگانییەکانى نێوان ئەمریکا و مەکسیکەوە.

دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەى لە مەکسیک کرد بەهۆى کۆچکردنى نایاسایى پەنابەران و ڕایگەیاند، لە ١٠ى ئەم مانگەوە باج دەخاتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانى وڵاتى مەکسیک.

بەپێى بڕیارەکەى ئیدارەى ئەمریکا لە ١٠ى حوزەیرانەوە بە رێژەى لە سەدا پێنج باج دەخرێتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانى مەکسیک، ئەگەر ئەو وڵاتە ڕێوشوێنى پێویست لە بەرانبەر پەنابەران نەگرێتەبەر.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە لەکاتێکدایە، لە کۆتایى مانگى نیسانى ئەمساڵدا نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزترین ئاستى لە ماوەى ئەمساڵدا تۆمارکرد کە ٧٥ دۆلار بوو.

ب.ب