سەردێڕ:

​ئێران سەبارەت بە دانوستان وەڵامی ئەمریکای دایەوە

فۆتۆ: 
2019-06-03

5266 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی ئەو بانگھێشتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە رایگەیاندبوو ئامادەن بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببنەوە.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، خستنەڕووی ئامانجی شاراوە لە رێگەی لێدوانی نوێ بۆ ئێران پێوەر نییە، بەڵکو گۆڕانکاریی گشتی لە چالاکی و ھەڵوێستەکانی ئەمریکا، پێوەرە.

دوێنێ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئامادەیی وڵاتەکەیی نیشاندا کە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دابنیشن، بانگەوازیشی لە تاران کرد، سەرچاوەکانیان بۆ خەڵکی خۆیان بەکاربھێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوتی ئێران گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە و هەردوولا هەڕەشەی سەربازی لە یەکتر دەکەن.