سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: شەپۆلێکى گەرما بەڕێوەیە

فۆتۆ: 
2019-06-03

22968 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما نیوەى پلەى کوڵان تێپەڕدەکات.

مەحمود عەبدولـلەتیف سەرۆکى دەزگاى کەشناسیى عێراق ڕایگەیاند، بەپێى پێشبینییەکان لە کۆتایى هەفتەدا پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکانى عێراق بە شێوەیەک بەرزدەبێتەوە کە لە هەندێک ناوچەدا ٥١ پلەى سەدى تۆماردەکات.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ڕۆژانى هەینى و شەممە، حەوت و هەشتى مانگى حوزەیران، بەرزترین پلەى گەرما لە خوارووى عێراق تۆماردەکرێت کە ٥١ پلەى سەدییە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بە شێوەیەکى گشتى لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق پلەکانى گەرما لە نێوان ٤٨ بۆ ٥٠ پلە دەبێت و، هۆکارەکەشى هاتنى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ گەرما وەرزییەیە کە کاریگەرییەکەى بە درێژایى وەرزى هاوین لەسەر عێراق دەبێت.

ب.ب