سەردێڕ:

وێنە.. ژمارەیەک لە دەگمەنترین گیانەوەرانی جیهان

فۆتۆ: 
2019-06-03

5079 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵک پێیانوایە مرۆڤ هەموو زەوی گەڕاوە و هەموو جۆرێکی گیانەوەرانی وشکانی و ئاویی دۆزیوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هەڵەیە و هەندێک گیانەوەری دەگمەنیش هەن کە زۆر سەرنجڕاکێش و جێی سەرنجن.

ماڵپەڕی "ZesTradar" ئاماژەی بە ژمارەیەک لە دەگمەنترین و سەرنجڕاکێشترین گیانەوەران کردووە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا دۆزراونەتەوە و ئەگەری هەیە ببنە هۆی سەرسوڕمان، لەوانە:

-پلاتیپوس (دڵیان لاوازە و لە سێبەری خۆیان دەترسن).

-قڕشی پۆرت جاکسۆن (گیانەوەرێکی ژەهراوییە و تەنها قڕشە کە بتوانێت لە هەمان کاتدا خواردن بخوات و هەناسە بدات).

-پویرتۆ ریکان سێمایسڵەگ (زیندەوەرزانانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە نە هێلکەشەیتانۆکەیە، نە کرمەلینجە).

-گیانەوەری ڕاتێل (پێستی ئەم گیانەوەرە زۆر بەهێزە و لە هەنگ و گازی مار و سەگ پارێزراوە).

-مشکی دڕکاوی (ئەم مشکە دوای شەڕکردن دەتوانێت بە تەواوی پێستی خۆی دروستبکاتەوە).

-ماسیی جەلی نەمر (ئەم گیانەوەرە دەتوانێت خۆی گەنج بکاتەوە).

ز.ن