سەردێڕ:

سوپای ئەمریکا مانۆڕی سەربازی لە دەریای عەرەب دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-06-02

3716 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هاوبەشی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن و فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی بی ٥٢ سوپای ئەمریکا لە دەریای عەرەبدا مانۆری سەربازی خۆی دەستپێکرد.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە (٢ی حوزەیران ٢٠١٩) ڕایگەیاند "کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن و فڕۆکەکانی جۆری بی ٥٢ لە دەریای عەرەب مانۆری سەربازییان دەستپێکرد".

لە بەرامبەریشدا  ئێران لە خۆئامادەکردندایە بۆ پاراستنی کەنارە ئاوییەکانی خۆی و سەپاندنی هەژموونی سەربازیی لە ئاوەکانی کەنداو لە ڕێگەی هێزی دەریایی خۆیەوە.

دەستپێکردنی مانۆری سەربازیی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە لە دەریای عەرەب لە کاتێکدایە، ماوەی مانگێکە ناکۆکی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە لە پەرەسەندایە و بەر پرسانی هەردوو وڵات چەندین لێدوانی توندوتیژیان لە دژی یەکیتر داوە.

سەرەتای ناکۆکییەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ڕابردوو کاتێک واشنتۆن بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران کشاندەوە.

ع.م