سەردێڕ:

چەند رێگایەک بۆ ئەوەی بە کەمترین پارە زۆرترین پێداویستی بکڕیت

فۆتۆ: 
2019-06-02

2470 جار خوێندراوەتەوە

پلاندانان و چۆنێتی بازاڕکردن کاریگەریی لەسەر لایەنی دارایی مرۆڤ و بڕی ئەو پارەیە هەیە کە خەرجی دەکات، پلاندان وادەکات بە کەمترین پارە زۆرترین پێداویستی بکڕیت.

شیکەرەوەیەکی ئابوورییش چەند رێگایەکی خستووەتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەکاتی بازاڕکردندا.

لە بابەتێکی ئابووریدا بیلال سەعید رۆژنامەنووس و شیكەرەوەی ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک کەسێک سەیرى داواکاری و پێویستییەکانی دەکات و لەگەڵ پارەکەی یەکناگرێتەوە، پێویستە پلانێک دابنێت بۆئەوەى بە کەمترین پارە زۆرترین پێویستی بکڕێت بەم شێوەیە:

لیستى کڕین ببە لەگەڵ خۆت

Image result for mini shopping

زۆرجار ڕوویداوە لە ماڵەوە تەنها داواى یەک کیلۆ تەماتەیان کردووە، بەڵام لە دوکانێکى میوە فرۆشی لاتداوە و چەند جۆرێک سەوزە و میوەت کڕیوە بەبێ ئەوەى داوایان کردبێت، و پارەیەکى زۆرت خەرجکردووە، بۆئەوەى تووشى ئەو حاڵەتە نەبیتەوە، زۆر گرنگە پێش ئەوەى دەرگاى دەرچوون لە ماڵ بکەیتەوە، دڵنیابیتەوە لەوەى کە لیستى کڕینت لەگەڵ خۆت هەڵگرتووە یان نا، لەبەرئەوە ئەگەر بەبێ لیستى کڕین رۆیشتیتە بازاڕ نابێت گلەیى بکەیت کە پارەیەکى زۆرت خەرجکردووە، چونکە زۆرجار ڕوودەدات کاڵا و پێویستییەکى زۆر زیاتر دەکڕیت کە ناپێویست و زیادەیە و پارەیەکى زۆرت بەفیڕۆدەچێت.

بە داشکان هەڵمەخەڵەتێ

Related image

لەگەڵ ئەوەى دەگەیتە بازاڕ، چاوت دەکەوێـتە سەر چەندین فرۆشگا و دوکانى بەرهەمى جیاواز کە لەسەر تابلۆ و جامخانەکانیان نووسیوە داشکان ٣٠% یان ٤٠% یان ٧٠% هتد… بەم شێوەیە ئێوە پەلکێش دەکرێن بۆ شتگەلێک کە پێویستتان نییە، بۆیە جارێکى دیکە دڵنیابەرەوە ئایا لەناو لیستى کڕین ئەو پێویستییە هەیە یان نا؟ ئەگەر نییە گرنگە بزانین ئەگەر نەک بە ٧٠% داشکان بەڵکۆ بە ٩٠% داشکانیش بیکڕیت زیادە، و پێویست ناکات ١٠% پارە بدەن بە کاڵایەک کە بۆ ئێوە گرنگ نییە، جگە لەوەى مەرج نییە ئەو کاڵایە لە ڕاستیدا داشکانى بۆ کرابێت، لەوانەیە پێشتر نرخى زیادەى لەسەر دانرابێت و ئێستا کەمکرابێتەوە بە ناوى داشکان.

نرخەکان بەراورد بکە

Image result for sale shopping

زۆرێک لە ئێمە بە شێوەیەک ڕاهاتووین بۆ کڕینەکانمان پەنا ببەینە بەر فرۆشگایەکى دیاریکراو، لەکاتێکدا لە سەردەمى نوێ بەهۆى سەرچاوەى جیاوازى بەرهەم و گۆڕانى بەهاى دراوەکان و ڕێگاکانى هێنانى کاڵا ئەگەرى جیاوازى نرخ لە سەردەمى بازاڕى ئازاد زۆر زۆرە، و پێویست نییە ئێوە پەنا ببەنە بەر یەک شوێنى دیاریکراو بۆ کڕینى پێویستى، بۆیە هەوڵبدە لیستێکى گرنگترین پێویستییە بەردەوامەکانت هەبێت و لە چەند شوێنێکى جیاواز دڵنیاببەرەوە لە نرخەکان بۆئەوەى کەمترین پارە خەرجبکەیت بۆ کڕینى پێویستییەکانت.

نرخى دیاریکراو پێشنیار مەکە

Image result for sale shopping

زۆر جار فرۆشیار نرخێک لەسەر کاڵاکەى دادەنێت، کە تۆ دەکەویتە گفتوگۆ بە تۆ دەڵى چەند باشە، پێویستە زۆر وریابیت لەو کاتەدا هیچ نرخێک پێشنیار نەکەیت، چونکە زۆرجار ڕوودەدات نرخى زیادت وتووە و دواتر کەمکردنەوەى ئەو نرخەى پێشنیارت کردووە ئەستەم دەبێت، بۆیە هەمیشە تۆ داواى نرخى کۆتایى لە فرۆشیار بکە، بەو رێگایە دڵنیابە فرۆشیار هەوڵدەدات دواین نرخ بۆ ئێوە پێشنیار بکات بۆئەوەى لەدەستى دەرنەچن و لە شوێنى دیکە نەیکڕن، بەم رێگایە پارەیەکى زۆرتان بۆ دەگەڕێتەوە.

کاڵاکەى دەستت لە شوێنى خۆى دابنى

Image result for sale shopping

لەکاتى کڕین وا خۆت پیشان مەدە کە ئەو کاڵا و بەرهەمە بۆ یەکەمجارە بینیوتە یان تاکە شوێنە لەو نزیکانە ئەو بەرهەمەى هەیە، بە شێوەیەکى ئاسایى سەیرى بکە و نرخەکەى وەربگرە و لە شوێنەکەى خۆى دایبنێ، ئەوکات دەست بە گفتوگۆ بکە، بۆئەوەى وا پیشانى بدەیت ئەگەر نەیکڕیت ئاساییە بۆ تۆ، نەک بە شێوەیەک کە وا خۆت پیشان بدەیت کە بۆ تۆ زۆر گرنگە، لەبەرئەوە بەو هەنگاوە ڕاستەوخۆ فرۆشیار نرخەکان زیاتر دادەبەزێنێت، تەنانەت ئەگەر پێویستى کرد نرخێک بڵێ و لە فرۆشگاکە دووربکەوەرەوە و دواتر بگەڕێوە.

پارەى زۆر بۆ منداڵ خەرج مەکە

Image result for child shopping

هەوڵبدە بۆ کاتى کڕین منداڵ لەگەڵ خۆت بۆ بازاڕ نەبەى، چونکە لەو کاتانە جگە لەوەى ناتوانیت مافى تەواو بە منداڵەکەت بدەیت، دەبێتەهۆى ئەوەى مناڵ ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە کە تۆ زۆر مەشغوڵى کڕینى و داواى کاڵا و یاریی زیاد لە پێویست بکات، جگە لەوەى لەوانەیە پێویست بکات کە بیبەیتە شوێنى یاریی منداڵ کە بە پارەیە، لەکاتێکدا دەکرێت لە جیاتى پارەدانان لە شوێنى لەو شێوەیە بۆ خۆتان لە دەرفەتى دیکە بە پێدانى قەڵەم و کاغەزێک یان بردنى بۆ پارکێکى گشتى کە یاریی منداڵانى تێدایە یان یاریکردنى خۆت بە تۆپێک ئەو پارەیەت بۆ بمێنێتەوە، چونکە بزانە منداڵ ئەوەندەى پێویستى بە خۆشەویستییە ئەوەندە پێویستى بە پارە خەرجکردن نییە.

کەمترین خواردن لە دەرەوە بخۆ

Image result for eating to home

لەکاتێکدا کات چەند کاتژمێرێکى بۆ نیوەڕۆ یان ئیوارە ماوە و دەتەوێت بڕۆیت بازاڕ بکەیت، یان دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە، پێویست ناکات لە دەرەوە نان بخۆیت، بەڵکو لە ماڵەوە خواردنێکى سوکە بخۆ و دواتر بڕۆ بازاڕ یان کاتێک گەڕایتەوە، بەو هەنگاوە جگە لەوەى خۆت دەپارێزیت لە خواردنى زیادە و هەروەها پارێزگاریکردن لە تەندروستیت، دەکرێت بڵێین هەنگاوێکى باشە بۆئەوەى پارەى زیادە خەرج نەکەیت.

لە ناوەندى سەرەکى کاڵا بکڕە

Image result for shopping to the main

بەشێک لەو بەرهەمەى لە بازاڕ نمایشکراوە، بەتایبەت ئامێرى ئەلیکترۆنى و کارەبا لە ناوەندى شار نوێنەرایەتیى کۆمپانیا یان لقى سەرەکیى کۆمپانیا بوونى هەیە، بۆیە دەکرێت لەجیاتى کڕینى ئەو کاڵا و بەرهەمەى کە لە لیستەکەت داتناوە بیکڕیت، ڕاستەوخۆ لە خۆت بپرسە ئایا لقى سەرەکى لە کوێیە؟ دڵنیابە لە لقى سەرەکى بەرهەمەکان هەرزانترە و جیاوازترە، بۆیە ئەگەر جیاوازییەکى کەمیش بێت، بەڵام دواجار بە پەیڕەوکردنى ئەم هەنگاوە بەشێک لە خەرجى بۆ ئێوە دەگەڕێتەوە و پارەیەکى کەمتر خەرج دەکەن.

بە دراوى سەرەکى کاڵا بکڕە

Image result for dollar and dinar

لە بەشێک لە فرۆشگاکان کاڵاکانیان بە دینار نمایشکردووە و تۆ دۆلارت لایە، یان بە دۆلار نمایشیان کردووە و تۆ دینارت لایە، بۆیە گرنگە هەوڵبدەى دڵنیابیتەوە ئایا بەهاى دینار و دۆلار بە چەندە لە بۆرسە، ئەگەر داشکانەوەى نرخەکان وەک بازاڕ بوو ئاساییە ئەگەر نا هەوڵبدە بەپێی ئەو دراوەى فرۆشگاکە نرخى نمایشکردووە لەو چوارچێوەیە پارەیەکى زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە لەبەرئەوەى زۆرجار ڕوودەدات نرخى ئامێرێک ١٠٠ دۆلارە، بەڵام لەکاتى کڕین بە دینار ١٢٧ هەزار دینارت لێ وەردەگرن لەکاتێکدا بەهاى ١٠٠ دۆلار لە بۆرسە ١٢٥ هەزار دینارە یان بە پێچەوانەوە نرخى ١٢٣ هەزار دینارە، بەڵام بە دۆلار ١٠٠ دۆلارت لەسەر ئەژماردەکرێت.

خۆت لەکڕینی شتی لاوەکى بەدرووبگرە

Image result for dont shopping

پێش تەواوبوونى کڕینەکان بەپێى ڕیزبەندى و گرنگى لەناو لیستەکەت، دەکرێت لە خۆت بپرسیت ئایا کام لەو پێویستییانەى لەناو لیستەکە نووسیوتە ئەگەر نەیکڕیت گرفت دروست نابێت، بەو شێوەیە ئەگەر بتوانیت بڕیاربدەیت یەکێک لە پێویستییە لاوەکییەکان وەلانێیت و نەیکڕیت، بە دڵنیاییەوە پارەیەکى زیاترت بۆ دەمێنێتەوە و خەرجییەکانت کەم دەبێتەوە.