سەردێڕ:

عێراق.. سزاى لەسێدارەدان بۆ دوو چەکدارى دیکەی داعشی فەڕەنسی دەرکرا

تائێستا نۆ چەکداری فەڕەنسی سزادراون
فۆتۆ: 
2019-06-02

1658 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تایبەت بە تیرۆر لە عێراق ڕایگەیاند، بە تۆمەتى پەیوەندییان بە داعشەوە بڕیارى لەسێدارەدان بۆ دوو چەکدارى دیکەى فەڕەنسى دەرکردووە.

داواکارى گشتیى دادگاکە کە نەیویستووە ناوى ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢-٦-٢٠١٩ بڕیارەکە دەرکراوە وبەڵگەى پێویستیش لەبەردەستبووە بۆ بڕیارەکە، کە دەیسەلمێنن ئەو چەکدارانە لە ڕیزەکانى داعشدا شەڕیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لە چەکدارەکان ناوى فازڵ عوەیداتە کە بە ڕەچەڵەک جەزائیرییە و سکاڵاى کردووە بەوەى لەکاتى دانپێدانانى ئەشکەنجە دراوە، دادگاش سکاڵاکەى ڕەتکردووەتەوە بەوەى ڕاپۆرتى پزیشکى پشتڕاستى نەکردووەتەوە.

لە ئێستادا ١٢ چەکدارى داعشى فەڕەنسى کە لە ڕیزەکانى داعشدا بوون لە عێراقدان و، نۆ چەکداریان بڕیارى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و بڕیارە سبەى دووشەممە سێ چەکدارەکەى دیکەشیان لەلایەن دادگاوە بڕیار لەبارەیانەوە بدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دواى ساڵى ٢٠١٤وە لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە بڕیارى لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ چەکدارى بیانى دەرکراوە، کە ژنیشیان تێدایە، بەڵام تا ئێستا هیچ چەکدارێکیان لەسێدارە نەدراون.

ب.ب