سەردێڕ:

پیاوێک بە تاوانی هاوسەرگیریکردن لەگەڵ کچەکەی زیندانیکرا

فۆتۆ: 
2019-06-02

39710 جار خوێندراوەتەوە

دادگای ئەمەریکا سزای زیندانیکردنی بەسەر پیاوێکدا سەپاند کە هاوسەرگیریی لەگەڵ کچەکەیدا کردووە و سەرجێی لەگەڵ کردووە.

فیلدگرۆڤی تەمەن ٤٠ ساڵ سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، کە بە قورسترین سزا دادەنرێت لە ویلایەتی نبراسکا.

پۆلیس ڕوونیکردەوە، کچەکەی فیلدگرۆڤ کە ناوی سامانسا کیرشنەرە و تەمەنی ٢١ ساڵە، سێ ساڵ پێش ئەوەی دایکی ناوی باوکی پێ بڵێت، فلیدگرۆڤی ناسیوە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا پەیوەندیی نێوانیان دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.

ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی نوسیوویەتی، کچەکە دانی بەوەدا ناوە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا سەرجێی لەگەڵ باوکیدا کردووە ، لەسەر هەمان مەبەست تۆمەتی ئاڕاستەکردووە.

لە ڕۆژنامەی The Omaha World-Heraldدا هاتووە، سامانسا بە دادوەرەکانی ڕاگەیاندووە ئەو پەیوەندییە لە گفتوگۆیەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە باوکەکە لەگەڵ سامانسا و زڕ خوشکی سامانسا دایناوە، کە کامیان یەکەمجار سەرجێی لەگەڵ دەکەن.

Image may contain: 2 people, people smiling, closeup

باوکەکە بەپێی یاساکانی دادوەریی ئەمەریکا سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، ئەگەری هەیە تۆمەتی تر بۆ کەیسەکەی زیادبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆماوەی ساڵێک لەژێر چاودێری پۆلیسدا دەبێت.

Image may contain: 2 people, people smiling, indoor

ئ.ل