سەردێڕ:

ئێران: لەگەڵ تەقاندنى یەکەم فیشەک لە کەنداو نرخى نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-02

5466 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارى سەربازیى عەلى خامنەئى ڕابەرى باڵاى ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئەوروپا  ناتوانن بەرپرسیارێتیى شەڕ هەڵبگرن، چونکە لەگەڵ تەقاندنى یەکەم فیشەک لە کەنداو نرخى نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.

رەحیم سەفەوى ڕایگەیاند، تەواوى کەشتییە جەنگییەکانى ئەمریکا لە کەنداو و ٢٠ هەزار سەربازیش لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە قەتەر و کوێت و بەحرەین لەنێو بازنەى موشەکەکانى ئێراندان.

ڕاشیگەیاند، ئێران بەو موشەکانەى کە مەوداى دوورییەکەى ٣٠٠ کیلۆمەترە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا دەکاتە ئامانج.

ئاماژەى بەوەش کردووە، تاران ئامادەیە بۆ شەڕ لە دژى ئەمریکا و هێزەکانیشیان بەهێزترینە لە ناوچەکەدا و سەرۆکى ئەمریکاش باش دەزانێت کە لەو جۆرە شەڕانەدا شکست دەهێنێت و، لەڕووى ئابورییەوە تێچوویەکى زۆرى دەوێت.

سەفەوى داواى بەستنى هاوپەیمانیی کرد لەگەڵ چەند وڵاتێکى کەنداو و ڕاشیگەیاند، چاودێریی واژۆکردنى ڕێککەوتنى هێرشنەکردنە سەر وڵاتانى کەنداو دەکەن.

ب.ب