سەردێڕ:

ژاپۆن نێوەندگیریی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-02

993 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکى ژاپۆنى بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات، کە چەند هەفتەیەکە گرژییەکانیان گەیشتووەتە ئاستى ڕووبەڕووبوونەوەى سەربازى.

ڕۆژنامەى ماینیچى شیمبۆنی ژاپۆنى بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ١٢ بۆ ١٤ى ئەم مانگە شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن سەردانى تاران بکات و لەگەڵ ڕابەرى باڵا و سەرۆک کۆمارى ئێران کۆببێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کرد، کاتێک هەفتەى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا سەردانى ژاپۆنى کرد و ڕایگەیاندبوو، ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ تاران و گڵۆپى سەوزیشیان بۆ ژاپۆن هەڵکردووە تا ئەو نێوەندگیرییە بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر و لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا لەسەر داواى وەزیرى دەرەوەى ژاپۆن، محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى ئەو وڵاتەى کرد و  گرژییەکانى ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ب.ب