سەردێڕ:

عێراق نێوەندگیری ئێران و وڵاتانی کەنداو دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-02

705 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عێراق نامەی ئێرانی گەیاندووەتە ھەر یەک لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین، سەبارەت بە پێشنیازی ئیمزاکردنی پەیماننامەی دەستدرێژی نەکردنە سەر یەکتر.
ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەعد عەبدلوەھاب قەندیل باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاندووە، عێراق پێشوازی کردووە لەو پێشنیازەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی "پەیماننامەی دەستدرێژێ نەکردن" خستویەتیەڕوو.
ڕوونیشیکردەوە، بەھۆی نەبوونی پەیوەندیی دیپلۆماتی لە نێوان ئێران ھەریەکە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین، لێپرسراوانی عێراقی بڕیاریانداوە ئەو پێشنیازە لە بری تاران بگەیەنن.
باڵیۆزی عێراق لە ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانرێت بوترێت کە بەغدا بووەتە ناوبژیوان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامەی نێوان تاران و ڕیاز و ئەبوزەبی و مەنامە.
ھەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای کرد و رایگەیاند، پێشنیازی رێککەوتنێکی کردووە لە نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی کەنداودا بۆ ھاوھەڵوێستی بەرانبەر ھەر ھێرشێک کە بکرێتە سەریان.
ب.ب