سەردێڕ:

ئیسرائیل بۆردومانى سوریاى کرد

سێ سەرباز کوژراون
فۆتۆ: 
2019-06-02

2336 جار خوێندراوەتەوە

سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە موشەک چەند پێگەیەکى سەربازى سوریاى کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوێکى سوپاى ئیسرائیلدا هاتووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢-٦-٢٠١٩ بەموشەک بۆردومانى چەند پێگەیەکى سوپاى سوریایان کردووە، ئەوەش لە وەڵامى کەوتنەوەى دوو موشەک لە بەرزایەکانى جۆلان و ناوچەیەکى خاکى ئیسرائیلدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، موشەکەکان ئاڕاستەى ناوچەى قەنیترەى سەر بەجۆلان کراوە وبەپێى میدیاکانى سوریاش سێ سەرباز کوژراون و حەوتى دیکەش برینداربوون.

هاوکات ئیسرائیل ڤیدیۆى هێرشکردنەکەى بڵاوکردوەتەوە، کە ناوچەى قەنیترەى جۆلانى گرتوەتەوە و بووەتە هۆى کەوتنەوەى ئاگر ودوکەڵێکى زۆر لە ناوچەکەدا.

لە ساڵانى ڕابردوودا ئیسرائیل دەیان جار بۆردومانى پێگەکانى سوپاى سوریا و گروپەچەکداریەکانى نزیک لە ئێران وحزبوڵاى کردووە کە قورسترین هێرش و بۆردومانیش لە ئایارى ساڵى ڕابردوو بوو کە دەیان پێگەى سوپاى سوریا و گروپەچەکداریەکانى نزیک لە ئێرانى کردبوە ئامانج.

ب.ب