سەردێڕ:

زانایان رێگەیەکی نوێیان بۆ نەمانی چەوری ورگ ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2019-06-01

33720 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی کۆمەڵەی پیرانی ئەمەریکا ئاماژەیان بە ڕێگەیەکی نوێ و ئاسان کردووە بۆ نەمانی چەوری و چرچی ناوچەی ورگ، ئەویش وەرزشکردنە بە شێوەی ناوبەناو.

بەگوێرەی ماڵپەری MedicalXpress، زانایان ئاشکرایدەکەن لەگەڵ چوونە تەمەندا ماسولکەکانی لەش خاودەبنەوە و چەوری ورگ وردە وردە زیاد دەکات و پێستی ئەو ناوچەیە شلدەبێتەوە، ئەمەش بە جۆرێک لە قەڵەوی ناودەبەن کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی سوڕی خوێنی لێدەکرێت.

زانایان تاقیکردنەوەیان لەسەر  کۆمەڵێک کەس کردووە کە تەمەنیان لە سەروو ٧٠ ساڵییەوە بووە، نیوەیان بەشێوەی ناوبەناو ڕۆژی سێجار و بۆ ماوەی ١٠ هەفتە وەرزشیان پێکراوە، بەڵام ئەوانی تر بە شێوازی ئاسایی ژیانی خۆیان بەردەوام بوون.

وەرزشەکان بەشێوەی رێکخراو بووە لە سەرەتادا ١٨ خولەکی خایاندووە دواتر بۆ ٣٦ خولەک زیادیکردووە، پاشان پشوویان بۆماوەیەک وەرگرتووە و دووبارە دەستیان بە وەرزشکردن کردووەتەوە.

دوای کۆتای هاتنی تاقیکردنەوە و تێپەڕبوونی ١٠ هەفتە، ئەو کەسانەی کە وەرزشیان کردووە چەوری ناوچەی ورگیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ماسولەکەکانی ئەو ناوچەیان پتەو بووە و پێستی ورگیان توند بووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بەو کەسانەی کە وەرزشیان نەکردبوو.

لە ئەنجامدا زانایان رایدەگەیەنن، وەرزشکردنی ناو بەناو بەشێوەی رێکخراو کاریگەریی ئەرێنی زۆری دەبێت بۆ پیاوان.

Image result for ‫العلماء يكتشفون طريقة فعالة للتخلص من شحم البطن‬‎

ئ.ل