سەردێڕ:

وێنە.. ​نامۆترین ئاڵای وڵاتان

فۆتۆ: 
2019-06-01

4376 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری فۆکاسی ئیتاڵی لە راپۆرتێکدا ژمارەیەک لە نامۆترین ئاڵای وڵاتانی بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەموو وڵاتێکی سەربەخۆ مافی خۆیەتی ئاڵای تایبەتی خۆی هەڵبژێرێت، کە گوزارشت لە کەلتور و مێژووی وڵات دەکات.

سەرەڕای جیاوازیی کلتور و مێژووی ئەو وڵاتانە و هەڵبژاردنی ئاڵاکانیان بەو شێوازەی گوزارشت لە ناسنامەیان دەکات، بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی گۆڤاری فۆکاس، ئەمانە نامۆترین ئاڵای وڵاتانن:

سێ وڵات و یەک ئاڵا

هەریەک لە وڵاتانی ئیندؤنيسیا و پۆڵەندا و مۆناکۆ هەمان ئاڵایان هەیە کە لە رەنگەکانی سپی و سور پێکدێت، تەنها جیاوازیی ئاڵای پۆڵەندا لەوەدایە رەنگی سپیی لەسەرە و رەنگی سور کەوتووەتە بەشی خوارەوە.

Capture

 

تاکە ئاڵایە لاکێشەیی نییە

وڵاتی نیپاڵ تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە ئاڵاکەی لاکێشەیی نییە، بەڵکو لە دوو سێگۆشە پێکدێت، دیزاینی ئاڵاکەش لە پەرستگای پاگۆدا وەرگیراوە کە بارەگای سەرەکیی پەرستشی ئاینی بوزییەکانە لە نیپاڵ.

Image result for Nepal flag not rectangular HD

وێنەی مرۆڤ لەناو ئاڵاکەدایە

وڵاتی بێلیز تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە ئاڵاکەی وێنەی مرۆڤی تێدایە، لە ئاڵاکەدا دوو کەس هەیە، یەكێكیان تەورێک و ئەوی تریشیان دارێکی لە شێوەی گۆچانێکی بەدەستەوەیە.

Image result for ‫دولة "بليز"‬‎

ئاڵای وڵاتانی لیختنشتاین و هایتی هاوشێوەیەی یەکتری بووە

لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٣٦ی بەرلین هەردوو وڵاتانی لیختنشتاین و هایتی تووشی کێشە هاتن، چونکە ئاڵاکانیان هاوشێوەی یەکتر بوو، بەڵام ساڵی دواتر وڵاتی لیختنشتاین بڕیاریدا نیشانەی تاجێک لە گۆشەیەکی ئاڵاکەیدا دابنێت بۆئەوەی لە ئاڵای هایتی جیابکرێتەوە.

هـ.ع