سەردێڕ:

ئەردۆغان: کار بۆ دەرکردنى بڕیارى لێبوردن دەکەین

فۆتۆ: 
2019-06-01

3388 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەزارەتى داد کار لەسەر دەرکردنى بڕیارى لێبوردن دەکات، بۆ ئازادکردنى ئەو کەسانەى پێویسته‌ ئازادبكرێن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بە میدیاکانی ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئازادبكرێن، كارده‌كات، بەڵام ناكرێت هه‌موو كه‌سێكیش ئازاد بكرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، له ‌دوای هه‌ڵبژاردن كه‌ په‌رله‌مان دەستى بە کارەکانى کردەوە، سه‌رله‌نوێ ئه‌و بابه‌تە تاوتوێ ده‌كەن.

لە دواى شکستهێنانى کودەتاکەى ٢٠١٦، تورکیا بە دەیان هەزار کەسى خستە زیندانەوە بە تۆمەتى بەشداریکردنیان لە هەوڵى کودەتاکە.

هەروەها ئەو وڵاتە بە هەزاران ئەندام و لایەنگر و پەرلەمانتار و بەرپرسى هەدەپەى خستووەتە زیندانەوە، بە تۆمەتى پشتیوانیکردنیان لە پەکەکە.

هـ.ع