فۆتۆ:
2019-06-01
3428 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى ڕێگریکردنى فڕۆکەکانیان لە وەرگرتنى سوتەمەنى لە فڕۆکەخانەکاندا، ئێران سکاڵاى لە ڕێکخراوى هێڵى فڕۆکەوانیی شارستانیی نێودەوڵەتى (ئیکاو) تۆمارکرد.
ماڵپەڕى ڕوسیا تودەى بڵاویکردووەتەوە، ڕێگریکردنى فڕۆکەخانەکان لە پێدانى خزمەتگوزارى بە فڕۆکە ئێرانییەکان پابەندبوونیانە بە سزاکانى ئەمریکا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا هۆشداریی داوەتە تەواوى وڵاتانى جیهان و کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى لە مەترسیی مۆڵەت بەخشین و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە فڕۆکە ئێرانییەکان.
بەهۆى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران کۆمپانیاکانى هێڵى فڕۆکەوانیی ئێرانى زیانى زۆریان بەرکەوتووە و بووەتە هۆى کەمبوونەوەى ژمارەى گەشتیارانى ئەو وڵاتە.
ب.ب