سەردێڕ:

ڕۆژنامەیەکى فەرەنسى شوێنى ئەبوبەکر بەغدادى ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-01

5367 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکى فەرەنسى بڵاویکردەوە، ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى داعش لە سوریا نەماوە وچووەتە لیبیا.

ڕۆژنامەى جۆن ئەفریک لەچەند سەرچاوەیەکى هەواڵگریەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانى تونس رێوشوێنى ئەمنى توندیان گرتوەتە بەر دواى ئەوەى لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش زانیاریان پێگەیشتوە کە بەغدادى هاتوەتە لیبیایى دراوسێیان.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرکردەکانى داعش لیبیایان بە ناوچەیەکى گونجاو داناوە بەتایبەتى لە دواى نەمانى دەسەڵاتى موعەمەر قەزافى ئەو وڵاتە نائارامى بەخۆوە بینیوە.

هاوکات ماڵپەرى (تونیزى نیمیریک) ى تونسى بڵاویکردوتەوە، دواى ئەوەى سەرکردەکانى داعش لە دواین پێگەیان لە ناوچەکانى باغۆز لە دێرەزوورى سوریا شکستیان هێنا بەرەو لیبیا هەڵاتوون.

ئەبوبەکر بەغدادى لە دواین دەرکەوتنیدا لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا لە چەند هەفتەى ڕابردوودا باسى لە گەڕانەوەى کردوە بۆ ناوچەکە سەرەڕاى شکستەکانیان لە عێراق و سوریا.

ب.ب