سەردێڕ:

سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی قەتەر دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-29

1405 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی قەتەر بڵاویکردەوە، سبەینێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دەوحەی پایتەخی ئەو وڵاتە دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسەکە تەمیم حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر، سبەینێ چوارشەممە (٢٩ی ئایاری ٢٠١٩) لە دەوحە پشوازی لە عادل عەبدولەمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا گفتوگۆدەکەن سەبارەت بە پەیوەندییە هاوبەشەکان و چۆنێتی گەشەپێدانی، ئەوە سەرەڕای بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە ئەو بابەتانەی کە جێی بایەخی هەردوولان.

عادل عەبدولمەهدی لەوەتەی دەستبەرکار بووە لە پۆستەکەی، سەردانی هەریەکە لە کوەیت و سعودیەی کردووە و قەتەریش دەبێت بە سێهەم وڵاتی عەرەبی کە سەردانی دەکات.

لەم هەفتەیەدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەردانی هەریەکە لە عێراق و قەتەری کردووە.

ئەو سەردانانە لە کاتێکدایە، بەهۆی ناوکۆییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، ناوچەکە بە ئاڵۆزییەکی زۆردا تێپەڕ دەبێت.

ع.م