سەردێڕ:

عێراق.. پلەى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە

لە ڕۆژى هەینییەوە دەستپێدەکات
فۆتۆ: 
2019-05-28

6086 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى عێراق بڵاویکردەوە، لە ڕۆژى هەینى یەوە شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە نیوەى پلەى کوڵان.

مەحمود عەبدولەتیف سەرۆکى دەستەى پێشبینیەکانى کەش وهەواى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى هەینى ٣١ى ئایار شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە شارەکانى عێراق دەکات و ڕۆژى شەممەش کاریگەریەکەى زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژى شەممە یەکى حوزەیران بەرزترین پلەى گەرما لە شارى بەغدا ٤٨ پلە دەبێت و لە نەینەوا ٤٥ پلە و لە بەسرەش ٤٩ پلە دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاریگەرى ئەو شەپۆلى گەرمایە لە ڕۆژى یەکشەممەوە کەم دەبێتەوە و لەچەند ناوچەیەکى ناوەڕاست و ڕۆژئاواى عێراقیش خۆڵبارین دروست دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەى هەفتەیەکە شەپۆلێکى گەرما ڕووى لە وڵاتانى سوریا و میسر و فەلەستین و ئەردەن و لوبنان کردووە و پلەکانى گەرما لە هەندێک شوێن گەیشتوەتە ٥١ پلەى سەدى.

ب.ب