سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پاش ١٤ ساڵ شازادە خەوتووەکە سەری جوڵاند

فۆتۆ: 
2019-05-27

29082 جار خوێندراوەتەوە

شازادەی سعودیە وەلید بن خالید بن تەلال کە ١٤ ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بێهۆشبووە، پاش ئەو ماوە زۆرە سەری جوڵاند.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی شازادە ریما بنت تەلال خوشکی شازادە وەلیدەوە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە و، بە ڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت کە وەلید سەری دەجوڵێنێت.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە هیوای بەخشی بە خێزانەکەی و پزیشکان چونکە ئەم شازادەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە حاڵەتی بێهۆشیدایە و جوڵەی نەکردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧دا خالد بن تەلالی کوڕی شازادە وەلید رایگەیاند، شاندێکی پێکهاتوو لە سێ پزیشكی ئەمەریکی و دکتۆرێکی ئیسپانی هاتوون بۆ نەشتەرگەرییەک کە بە مەبەستی وەستاندنی خوێنبەربوونی سەری وەلید ئەنجامدەدرێت.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەدا ریما نوسیوویەتی، "وەلید بن خالید سەری بە هەردوو لادا دەجوڵێنێت، خودایە سوپاس و پێزانین بۆ تۆ."