سەردێڕ:

گرانترین دەرمان لە جیهاندا دروستکرا

فۆتۆ: 
2019-05-26

36971 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی سویسری گرانترین دەرمانی دروستکردووە کە نرخەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارە، تەنها یەک جار بەکاردێت و چارەسەری نەخۆشییەکی بۆ ماوەیی منداڵان دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کۆمپانیای (نوڤارتس)ی سویسری، ڕەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ دروستکردنی دەرمانێک بەدەستهێناوە کە لە ماوەی رابردوودا بۆ نەخۆشییەکی بۆماوەیی منداڵان دروستی کردووە.

ئەو جۆرە دەرمانە تەنها یەک جار بۆ نەخۆشییەکی باوی منداڵان بەکاردێت کە هۆکارە بۆ پوکانەوەی ماسولکەکان.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە  ڕایانگەیاندووە، ئەگەرچی نرخەکەی گرانە، بەڵام ئەمجۆرە دەرمانە تەنها جارێک بەکاردێت و باشترە لەو دەرمانانەی کە ماوەیەکی درێژ بەکاردێن و بە سەدان و هەزاران دۆلاریان تێدەچێت.

کۆمپانیاکە نرخی دەرمانی (زولگينزما) کە بۆ نەخۆشی (پوکانەوەی ماسولکە لە منداڵدا) بەکاردێت ٢،١ ملیۆن دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا  لە مانگی نیسانی رابردوودا نرخەکەی زیاتر بووە لە پێنج ملیۆن دۆلار، بەڵام بەهۆی گرانییەکەیەوە نەخراوەتە بازاڕەوە، دواتر کۆمپانیاکە ناچار کرا کە نرخی دەرمانەکە کەمبکاتەوە بۆ نرخی ٢،١ملیۆن دۆلار دەیخاتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیاکە دەرمانەکە یەکێکە لە باشترین دەرمانەکان کە بۆماوەیەکی درێژ کاریگەری دەمێنێتەوە و تێچووی ساڵانەی هەزاران دۆلارە .

ئ.ل