سەردێڕ:

شرۆڤەکارێکى ئیسرائیلی: فڕۆکە ئیسرائیلییەکان حەشدى شەعبییان بۆردومان کردووە

فۆتۆ: 
2019-05-26

6274 جار خوێندراوەتەوە

شرۆڤەکارێکى نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ساڵى ڕابردوو چەند پێگەیەکى چەکدارانى حەشدى شەعبیان لە عێراق بۆردومان کردوە.

ئایدن کوهین کە شرۆڤەکار و دیپلۆماسێکى نزیک لە دەزگای بڕیارى حکومەتى ئیسرائیلە لە تویتەرەکى خۆى بڵاویکردەوە، هێزى ئاسمانى وڵاتەکەى چەند خاڵێکى چەکدارانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار سەر سنورى عێراق و سوریا بۆردومان کردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک هۆشداریان دابووە گروپەکانى حەشدى شەعبى لە سوریا و عێراق کە ئەگەر ببنە مەترسى بۆسەر هێزەکانیان لە ناوچەکەدا ئەوا دەیانکەنە ئامانج و بۆردومانیان دەکەن.

پێشتر و لەکاتى بۆردومانەکەدا حەشدى شەعبى چەند بەیاننامەیەکیان دەرکرد و ئیسرائیل و ئەمریکایان تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنى چەند پێگەیەکیان لە سنورى ئەنبار کەبەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداریان لێکەوتەوە.

ب.ب