سەردێڕ:

وێنە.. دیمەنە دەگمەنەکانی ناو کۆمپانیای هواوی

فۆتۆ: 
2019-05-26

31416 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشدا دیمەنی شێوازی ژیانی ڕۆژانەی کارمەندەکانی کۆمپانیای هواوی خراونەتەڕوو کە ڕەنگە تێڕوانینی خەڵکی بۆ ئەم کۆمپانیا ناودارە بگۆڕێت.

 

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای چینی هواوی یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی تەکنۆلۆژیا، گەورەترین دابینکەری ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، و پێشەنگی تەکنۆلۆژیای جیلی داهاتووی 5Gیە.

ساڵی پار ڕیکۆردی ئەپڵی تێپەڕاند و بوو بە دووەم گەورەترین فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، بەڵام بۆ زۆر کەس، بەتایبەتی بۆ ڕۆژئاوا ،کەشوهەوایەکی تەمومژاویە، و بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ئەم کۆمپانیایە گوماناویە.

ئەندازیارێکی گەرمی، لەکاتی تاقیکردنەوەی گەرمیدا لە بەشی Research and Development  کۆمپانیای  هواوی – شینژن:

کارمەندانی هواوی دەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە لە کۆتایی هەفتەیەکی کۆتایی مانگی ئەپریل:

بۆ چەندین سال، واشینتۆن گرنگی بەوەدەدا کە حکومەتی چین ئامێرەکانی هواوی بۆ سیخوڕیکردن بەکاردێنێت، و هەڕەشەیە بۆسەر سەلامەتی نەتەوەیی، بەڵام هواوی هەموو ئەو گومانانەی ڕەت کردەوە و ڕەفزی هەر پێشنیارێکی حکومەتی چین دەکات بۆ بەدەستهێنان و گەیشتن بە هەرئامێریک کە کۆمپانیاکە دەیفرۆشێت، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی دۆناڵد ترامپ کۆمپانیەکەی خستە لیستی ڕەشەوە.

کارمەندانی هواوی لەکاتی کارکردن دا لە هێلی بەرهەمهێنان .لە دانگووان – چین:

ئەندازیارەکە نمایشی پارچەکان دەکات لە بەشی Research and Development:

تەکنەلۆژیای ناسینەوەی ڕوخسار و زانیاریی دروستکراو AI  دەبینرێ لەسەر مۆنیتەرەکان کەمپی شینژن:

لە هەوڵێکدا بۆ لابردنی هەندێک لەو تەمومژەی دەوروبەری، هواوی لە ئێستادا کراوەیە بەڕووی میدیا نێودەوڵەتیەکان دا. کێڤن فرایەری فۆتۆگرافەر مانگی ڕابردوو گەشتی کرد بۆ باشوری چین بۆ سەردان کردنی سێ لە کەمپەکانی کۆمپانیاکە و ڕایگەیاند " ئامانجم ئەوەبوو کە خەڵکی بەرەو هەنگاوێکی پێشتر ببەم وەک لە سەردێڕی هەواڵەکان و ناونیشانەکانی هواوی و پاشان ئایدیایەک ببەخشم کە کۆمپانیاکە چۆنە و کێن ئەوانەی لەوێ کاردەکەن.

کارمەندێک لە تاقیگەی سایبەرسیکیوریتی هواوی:

ئەندازیارێک دەرگای سێرڤەرەکان دەکاتەوە لە تاقیگەی سایبەرسیکیوریتی:

هواوی ١٨٠،٠٠٠ کارمەندی هەیە لە هەموو جیهاندا، زیاتر لە سێ بەشیان لەو شوێنە کاردەکەن کە فرایەر سەردانی کرد و وێنەی گرتووە لە دانگووان، نزیکی شینژن کە پێی دەوترێت دۆڵی سلیکۆنی چین، فرایەر چاوپێکەوتنی لەگەل کۆمەڵێک لە کارمەندەکان ئەنجام دا لە بوار و پۆستی جیاجیادا.

کارمەندێک یاری بلیارد دەکات لەپاش کارکردن – شوێنی مانەوەی کارمەندان:

کارمەندەکان لە هۆڵی ڕەشاقە لەپاش کارکردن:
 

فرایەر باسی لە گەورەیی قەبارەی بەشەکان و گرووپەکانی کۆمپانیاکە کرد و دەڵێت: سەرەتا کە دەگەیتە ئەوێ توشی سەرسوڕمان دەبیت کە چٶن هەموو شتێک بڵاو و گەورەیە، چەندین ڕێستورانت و کافتریای تیادایە، هۆڵەکانی وەرزش کردن، هەروەها سیستمی گواستنەوەی تایبەت بە کۆمپانیاکە، چەندین ڤێلا و ژووری نان خواردنی تیادایە بۆ پلە بەرزەکان و تێچووی کەم بۆ کارمەندە ئاساییەکان.

زۆربەی ڕووخسارەکانی دەرەوەی بەشێوەیەک دروست کراوە ڕووناکی دەشکێنێتەوە و هەموو ڕۆژ دوای خوانی نیوەڕۆ ڕووناکیەکان خامۆش دەبن تاکو کارمەندەکان بتوانن سەرخەوێک بشکێنن کە ئەمە لەزۆربەی کۆمپانیا چینیەکان دا باوە.

دیمەنی ستایلی ئەوروپی  بەشی Research – and – develpment  ی هواوی لە دانگووان:

کارمەندان لەکاتی سەرە گرتن بۆ ژەمی نیوەڕۆ دا و سەرقاڵی مۆبایلەکانیانن:

کارمەندێک لە زاویە تایبەتەکەی خۆیدا نووستوە لە پشوی نیوەڕۆدا:

فرایەر ئەوەی خستەڕوو: کەمپەکانی وەکو کەمپی زانکۆکان وایە، بێدەنگ و ئارامبەخشە، بەپێچەوانەی زۆربەی ولاتانی تر.

قەرەباڵخیەکانی چین لەکاتی پشووی نانی نیوەڕۆ و کاتی کۆتایی دەوامە. کارمەندان زۆر گرنگیان بە تێڕوانینە سیاسییەکانی ئەمریکا داوە و دەیانوت، "هواوی وەکو کۆمپانیاکانی تر تەنها لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیا دایە".

ڕۆشتنەوەی کارمەندان لە کۆتایی ڕۆژ دا لە دانگووان:

کارمەندێکی هواوی سندوقەکان دەگوازێتەوە بە شەمەندەفەر لە کەمپی دانگووان:

کارمەندێک لە کاتی پشووی چا خواردنەوە دا لە کەمپی شینژنڵ:

یەکێک لە کارمەندانی پێشوازیکەر لەکاتی ڕێکخستنی کورسییەکان دا لە ژووری تایبەتی نان خواردن کە بۆ كڕیارە زۆر پایەدارەکان تەرخان کراوە: