سەردێڕ:

مەحمود سەنگاوی: چێتر پەراوێزخستن لە حکومەتی هەرێمدا قبوڵناکەین

فۆتۆ: 
2019-05-25

4984 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لە کابینەی هەشتەمدا دەورێکی کارایان نەبووە و پارتی بە کەیفی خۆی بڕیارەکانی لە حکومەتدا دەرکردووە.

مەحمود سەنگاوی لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، چێتر پەراوێزخستن لە حکومەتی هەرێمدا قبوڵناکەن و هەڵوێستیان دەبێت ئەگەر بزانن مافیان دەخورێت.

باسی لەوەشکرد، "نامانەوێت لە حکومەتی هەرێم تەنها بە چەند پۆستێک بەشدار بین بەڵکو دەمانەوێت لە بڕیاری سیاسی هەرێم بەشداربین، هەر بۆیەش دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ماوەیەکی زۆری خایاند".

ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کاندیدە.

مەحمود سەنگاوی وتیشی، کوڕی بەرپرسەکانیش وەکو هەر تاکێکی ئەو وڵاتە حەقی خۆیانە خۆیان بۆ پۆستەکان کاندید بکەن، بەڵام دواجار سەرکردایەتی حزبەکەی بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی، تا ئێستا لەسەر پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لەگەڵ پارتیدا ڕێکنەکەوتوون، لە ئەنجامی ئەو ڕێکنەکەوتنەش لە ئێستادا هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە زەرەمەندبوون و بەتایبەت باردۆخی خانەقین بەرەوخراپی دەڕوات.

هـ.ع