سەردێڕ:

باڵیۆزى نوێى عێراق لە تورکیا دیاریکرا

فۆتۆ: 
2019-05-24

2966 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پێشوى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق وەک باڵیۆزى عێراق لە تورکیا دیاریکرا.

حسەن جەنابى وەزیرى پێشوى عێراق لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى لەسەر دەستبەکاربوونى کردووە.

ڕاشیگەیاند، "بەوپەڕى لێبڕاویەوە نوێنەرایەتى عێراق دەکەم و وێنایەکى جوانى بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانى عێراق دەکەم".

جەنابى ڕونیشیکردەوە، وەک کارى هەمیشەیى بەردەوام دەبێت لەسەر کردنەوەى دەرگاى نوسینگەى بەڕووى هەمواندا و دەبن بە خێر بۆ جالیەى عێراقى لە تورکیا.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق حەسەن جەنابى بۆ ئەو پۆستە پاڵاوت و دواتر ڕەزامەندى حکومەتى تورکیاى وەرگرت بۆ باڵیۆزى عێراق لە تورکیا.

ب.ب