سەردێڕ:

کەشناسى: نمەباران دەبارێت

سبەی
فۆتۆ: 
2019-05-24

19061 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەری ناوچەکان و بارانبارین و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێوارەى ئەمڕۆ هەینییەوە پەڵەهەور لە ئاسمانى هەرێم دەردەکەوێت و لە بەرەبەیانى شەممە لە نیمچەهەورەوە بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە دواى نیوەڕۆى شەممەوە نمەباران لە شارەکان دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاویەکانیش بارانى بەخوڕ دەبارێت و هەندێکجار هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.

بەپێى پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانى گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٢٤ پلە دەبێت.

هاوکات لە سلێمانیش بەرزترین پلە ٣٦ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٢١ پلە و لە دهۆکیش بەرزترین پلە ٣٦ و نزمترین پلە ٢٢ و لە کەرکوکیش بەرزترین پلە ٤٠ پلە و نزمترین پلە ٢٥ پلە دەبێت.

ب.ب

No photo description available.