سەردێڕ:

هێرشێکى مەترسیدار ڕووبەڕووى موبایلە زیرەکەکان دەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-24

5903 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانى بوارى تەکنەلۆجیا هۆشداریان داوە لەوەى هاککەرەکان لە رێگەیەکەوە دەچنە ناو موبایلە زیرەکەکانەوە بۆ سیخوڕیکردن و داوا لە کۆمپانیاکانى ئەو بوارە دەکەن چارەسەرى بکەن.

بەپێى پێگەى فۆربس کە لە سێ توێژەرەوە بڵاویکردوەتەوە، بەکارهێنەرانى موبایلى ئایفۆن و بێکسڵ2 یان بێکسڵ 3 بە زۆرى توشى ئەو جۆرە هێرشە ئەلەکترۆنیە دەبن.

توێژەرەکان ئاماژە بەوەدەکەن کەلێنێکی ترسناکیان لە موبایلە زیرەکەکان دۆزیوەتەوە کە بۆ سیخوڕیکردن بەکاردێت.

ئەوەشیان ڕوونکردوەتەوە، شێوازى هێرشکردنەکە لەڕێگەى زمانى بەرنامەکەوە دەبێت( جافاسکریبت) کە بۆ کۆکردنەوەى ئاماژەى خێراییەکان و موگناتیسى موبایلە زیرەکەکانە لەو کاتەى کە دەچێتە ناو پێگەیەکى ئەلەکترۆنى باوەڕ پێنەکراو.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە ئەگەر بۆ چرکەیەک بچێتە ناو پەڕەیەکى تایبەتەوە ئەوا هاککەرەکە دەتوانێت چاودێرى هەموو ئەو شوێنانە بکات کە بەکارهێنەرى موبایلەکە لە ئامێرى موبایلەکەیەوە ئەو کردارانە دەکات.

ئەو توێژەرانە ئەم جۆرە هاککردنە بەلاواز دەزانن و پێیان وایە لەڕێگەى موبایلەکانەوە چارەسەرى سەرەتاى بۆ دەکرێت، بەڵام مەترسى گەورە دواى ئەوە دەردەکەوێت کاتێک هاککەرەکە دەچێتە ناو بەرنامەکانى موبایلەکەوە و هیچ پێکەوەبەستنێکی لەگەڵ بەکارهێنەرى موبایلەکە نیە و پێویستیى بە ڕەزامەندیش نیە.

ئاماژە بەوەشکراوە پێشتر کۆمپانیاى ئەپڵ لەو مەترسیە ئاگادارکراوەتەوە و لە بەشێکى موبایلە نوییەکان چارەسەرى ئەو کێشەیەى کردوە، بەڵام هەندێک لە ئامێرەکان کە ئەندرۆیدن تا ئێستاش ئەگەرى هێرشکردنەسەرى هەیە لەهەر کات و ساتێکدا.

ب.ب