سەردێڕ:

​مەلا کرێکار: شاسوار عەبدولواحید بە مەزڵومی گیراوە و ئەگەر دیموکراسین ڕێگەى بدەن قسە بکات

فۆتۆ: 
2019-05-24

17918 جار خوێندراوەتەوە

مەلا کرێکار ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بە مەزڵومی گیراوە و ئەگەر ڕاستەکەن دیموکراسین ڕێگەى بدەن قسە بکات.

مەلا کرێکار لە لایڤێکی فەیسبوکی خۆیدا ڕایگەیاند، بەرپرسانى کورد دەیان دۆسییەى ئەخڵاقیان هەیە بە بەڵگەش ئەوە ڕوونبووەتەوە و هەموو کەس دەیزانێت".

سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش ، دەڵێت ، ئەو بە مەزڵومی و لە سەر قسە و ڕەخنەکانی گیراوە.

مەلا کرێکار  دەشڵێت، "ئەگەر بەرپرسان و دەسەڵاتی کوردی ڕاستەکەن دیموکراسین ڕێگەى بدەن  قسە بکات و ڕێگەی لێ مەگرن".

ئەم وتانەى مەلا کرێکار لە کاتێکدایە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستبەسەرکراوە.