سەردێڕ:

تێریزا مەی: وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکاردەکێشمەوە

فۆتۆ: 
2019-05-24

2624 جار خوێندراوەتەوە

تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاند، تا ڕۆژى ٧ی مانگى داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر دەستلەکار دەکێشێتەوە .

 تێرێزا مەی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی ٧ی حوزەیران بە فەرمی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و  سەرۆکی پارتی پارێزگارانیش  دەکشێتەوە و چەند هەفتەیەک دواتر پرۆسەی دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پارتەکە دەستپێدەکات.

ئەوەشی وت، "شەرەفی ژیانمە کە بوومە دووەم سەرۆک وەزیرانی ژن و دوایین سەرۆک وەزیرانی ژنیش نابم و هەوڵێکی زۆرم داوە بەریتانیا بکەمە وڵاتێکی گونجاو بۆ زۆرینە نەک کەمینەکان".

تێرێزا مەی زتیشی "هەموو کارێکم کردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران قایلبکەم کە پشتیوانی لە ڕێکەوتنی برێکزت بکەن، بەداخەوە کە نەمتوانی و هەمیشە نیگەران دەبم لەوەی کە نەمتوانی برێکزت بەئەنجام بگەیەنم".

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى دوو ساڵ زیاترە تێریزا مەی سەرقاڵی جێبەجێکردنی  ڕێککەوتنى برێکزتە و بەڵام  تا ئێستا نەیتوانیوە  لەو بارەوە  بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ پەرلەمان.