سەردێڕ:

زانایان: پێویستە گرنگیی زەردەواڵەکان بزانین

فۆتۆ: 
2019-05-24

20868 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئینگلتەرا توێژینەوەیەکیان لەسەر زەردەواڵەکان ئەمجامداوە و گرنگیی ئەم مێرووەیان خستووەتەڕوو.

لە بابەتێکدا کە لە ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەدا چەندین ئاماریان لەبارەی ڕێژە و جۆر و شوێنی زەردەواڵەکان لە کێڵگە و دارستان و دێهات و شارۆچکەکاندا وەرگرتووە.

توێژەران پێیانوایە ئەم جۆرە مێرووە ناوی بە خراپ رۆشتووە، بەڵام پێویستیان بە گرنگیپێدانە، ئەم مێرووانە بە واژەی وەکو "بێزارکەر و بێسوود" وەسفدەکرێن، بەڵام بە پێچەوانەوە جۆرە دروستکراوێکی بەسوودن، چونکە کۆنترۆڵی مێرووە زیانبەخشەکان دەکەن و رێ لە ئافات دەگرن.

دکتۆر سیریان سامەرز لە زانکۆی لەندەن بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، "هەنگە بێ هەنگوینەکان (زەردەواڵەکان) لابەری لەناوبەرە سروشتییەکانن و بە نەبوونی ئەوان ناچاردەبوین بۆ کۆنترۆڵکردنی مێرووە زیانبەخشەکان بابەتی لەناوبەری زۆر زیاتر بەکاربهێنین."

زاناکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئەمانە کۆمەڵێکی بەدناوی دنیای مێرووەکانن و نیگەرانییەکە لەوەدایە بەهۆی پێوەدانەکانیانەوە بە زیانبەخشیان دەزانین، لەکاتێکدا دەبێت بە سوودبەخش سەیربکرێن و بوونیان بە هەند وەربگرین، ئەوان بەردەوام خزمەتی ئێمە دەکەن ئێمەش ئەو خزمەتە نابینین.

دکتۆر سامەرز و پرۆفیسۆر ئادەم هارت لە زانکۆی گڵاستەر Gloucester، بیرۆکەی توێژینەوەی ئەم مێرووەیان پێشکەش کرد تا ببێتە هۆی گرنگیپێدانی ئەم مێرووە و نەخشی ئەوان لە سروشت دا.

لە کۆی دوو هەزار کەس لەم پرۆژەیەدا (هاوڵاتییان و زانایان) تا کۆتایی هاوینی ٢٠١٧ بەشدارییان کرد و، زیاتر لە شەش هەزار نمونەیان بۆ ناسینەوە کۆکردەوە، ئەم ئامارانە بەکارهاتن بۆ نەخشەی بڵاوەپێکردنی زەردەواڵەی سوور و زەردەواڵەی بێ هەنگوین.

زەردەواڵەی ئەڵمانی و زەردەواڵەی زەردپۆش باوترین جۆر بوون، کە هەریەکەیان ٤٤%ی کۆمەڵەکەیان پێکدەهێنا، زەردەواڵەی سوری ئەوروپی ٦%ی کۆمەڵەکە بوون، دوو جۆری دەگمەنیش دۆزرانەوە.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لە رۆژنامەی (پارێزگاری لە مێرووەکان و جۆرەکانیان) بڵاوکراوەتەوە، پرۆفیسۆر ئادەم هارت وتوویەتی، ئەم جۆرە توێژینەوەیە ڕێگایەکی سادە و کاریگەرە بۆ گرنگیدان بە ژیانی کێوی و ئەمە کۆکراوەی زانیارییە سەرەتاییەکانە.