سەردێڕ:

ته‌ندروستى و شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ‌داواى وەرگرتنەوەى زەوییەک لە هاوڵاتییەک دەکەن

فۆتۆ: 
2019-05-24

2392 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى و شارەوانى پارێزگاى هەڵەبجە داواى زەوییەکیان لە هاوڵاتییەک کردووە کە کارى کشتوکاڵى تێدا دەکات.

مەهدى کە هاوڵاتییەکى دانیشتووى هەڵەبجەیە و لە نێو زەوییەکەیدا بژارى سه‌وزه‌یه‌ك ده‌كات دەڵێت، ته‌ندورستى و شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ پێیان وتووه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ موڵكى تۆ نیه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژوور و هه‌یوانه‌شیان ڕووخاندووە كه‌ له‌زه‌وییه‌كه‌دا دروستى كردبوو.

ئەو هاوڵاتییە باسى هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ى کردووە، كه‌له‌ ساڵانى ١٩٧٠ كانه‌وه‌ تاكو ئێستا ده‌یسه‌لمێنێت به‌شێك له‌ زه‌وى ئه‌م پاركه‌ و نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ته‌نیشتى و ئه‌و زه‌وییه‌شى كه‌ سه‌وزه‌كه‌ى تێدا چاندبوو، موڵكى دایك و باوكى بووه‌، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا‌ شاره‌وانى به‌ڵێنى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى پێداوه‌، به‌ڵام ئێستا قه‌ره‌بووه‌كه‌شى پێناده‌ن.

هه‌چه‌نده‌ ئه‌م هاوڵاتیە ده‌ڵێت، زه‌ویه‌كه‌یان ١٥ دۆنم بووه‌ و گرێبه‌ستى كشتوكاڵییان هه‌بووه‌، قه‌ره‌بووش نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بەڵام شاره‌وانى و ته‌ندروستی به‌ بڕیارى دادوه‌ر داواى ئه‌م پارچه‌ زه‌ویه‌شى لێده‌كه‌ن و له‌به‌ر كێشه‌ى زه‌وییه‌كانى ئه‌و پیاوه‌ لیژنه‌ پێكده‌هێنن.

كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ش دەڵێت، پێیان باشە ئەو هاوڵاتییە بەڵگەکانى ڕادەست بکەن و جارێکى دیکە لەبەشی یاسا و لیژنەى قەرەبوو مامەڵەکەى لێوەردەگرن و وەڵامی دەدەنەوە، هەر کەسێکیش مافى ئەوەى هەیە بەپێی یاسا قەرەبووبکرێتەوە.

له‌پاڵ دروست بوونى كێشه‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌م زه‌وییانه‌، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو و له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانى قه‌ره‌بووى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرایه‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ى مه‌هدى كێشه‌ى خاوه‌ندارییەتییان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ى چوار هه‌زار پسوڵه‌ى زه‌وى به‌سه‌ر چین و توێژه‌ جیاجیاكاندا دابه‌شكرا و دواتر زه‌وییه‌كانیشان نه‌درایه‌.

ئ.ر