سەردێڕ:

پارێزگارى کەرکوک ڕێکخراوى داعشی لە سوتاندنى زەویوزارى جوتیاران تۆمەتبار کرد

فۆتۆ: 
2019-05-23

1321 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، ڕێکخراوى داعشى تۆمەتبارکرد بە سوتاندنى سەدان هێکتار زەویوزاری کشتوکاڵیی جوتیاران.

ڕاکان جبورى بە ئاژانسی ئەنادۆڵى ڕایگەیاندووە، داعش لە شارۆچکەی حەویجەی باشووری کەرکوک و ناحیەکانی سەرگەڕان، زێی گەورە و رەشاد ئاگری بەرداوەتە زەویوزاری کشتوکاڵی جووتیاران.

وتیشى، داعش هەوڵدەدات بە لەناوبردنی کشتوکاڵی جوتیاران کە سەرچاوەیەکی داهاتی گرنگە سزای ئەو خەڵکە بدات کە سەریان دانەنەواندووە بۆ ئەو ڕێکخراوە.

ڕاکان جبورى ئەوەشى خستەڕوو، ئەوان نیگەرانن لە مەترسییەکانی دۆخەکە و بۆ ڕێگری کردن لە سوتاندنى ئەو زەویوزارانە ژوورێکی عەمەلیاتیان پێکهێناوە، کە بەرپرسی بەڕێوەبەرایه‌تی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایه‌تی ئاگرکوژاندنەوە، و هێزەکانی ئاسایش بوونیان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووشدا دەغوڵدانی چەندین گوندی تری کورد لە ناوچەکە سوتێندران.