سەردێڕ:

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا: تێریزا مەى دەست لەکارناکێشێتەوە

لەبارەى شکستى لە پڕۆژەی جیابوونەوە لە یەکێتى ئەوروپا
فۆتۆ: 
2019-05-23

2811 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا ڕەتیکردەوە سەرۆک وەزیران بەهۆى شکستى لە پڕۆژەی جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتى ئەوروپا دەست لەکاربکێشێتەوە.

جێرمى هانت وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا ئەمڕۆ پێنچ شەممە لە لێدوانێکیدا لە کۆنگرەى بەرگرى لە سەیبیرانى ناتۆ ڕایگەیاند، تێریزا مەى لە پۆستەکەى دەمێنێتەوە و هەر خۆى پێشوازى لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەکات کە بەم نزیکانە سەردانى ئەو وڵاتە دەکات.

هاوکات میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی شکستهێنان لە پڕۆژەى چونەدەرەوەى لە یەکێتی ئەوروپا و زۆربوونی گوشارەکان لەسەری، دەنگۆی ئەوە هەیە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سبەى هەینى دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەهۆی شکستی پرۆژەی چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکارکێشایەوە.