سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێک ئۆتۆمبێلێکی ٢٦ هەزار دۆلاری بە پارەی وردە کڕی

فۆتۆ: 
2019-05-23

17563 جار خوێندراوەتەوە

ئافرەتێکی خاوەنکاری دانیشتووی وڵاتی چین بە زیاتر لە ٦٦ جانتای پڕ لە دیناری ئاسنین ئۆتۆمبێلێکی ڤۆلکسواگنی کڕی.

لە بابەتێكدا ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە ئافرەتێک کردووە، کە لەم ماوەیەدا ئۆتۆمبێلێکی ٢٦ هەزار دۆلاری تەنها بە دراوی ئاسنین کڕیوە و زیاتر لە ١٧ کارمەندی پێویست بووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تەنها بۆ ئەوەی بڕە پارەکە بژمێرن.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەم ماوەیەدا ئافرەتەکە ئۆردەری بۆ ئۆتۆمبێلێکی ڤۆڵکسواگن پەسات کردووە و هەموو کارمەندەکانی پێشانگاکەی سەرسام کردبوو کاتێک ٦٦ جانتای پڕ لە دراوی هێنابوو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە لایەن پێشانگاکەوە بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا دەرکەوتووە، چەندین کارمەند لەسەر زەوییەکە دانیشتوون و دراوە ئاسنینەکان دانە بە دانە دەژمێرن و بە ئاگاییەوە دەیکەنە ناو کارتۆنەوە بۆ ئەوەی ببرێن بۆ بانک.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

Image result for volkswagen passat 2019

The coins amounted to around 130,000 yuan (£15,000)

Store clerks at a car dealership in China were left speechless when a customer came in with 66 bags of coins to pay for her new car

The woman owns a small eatery and got the coins from her customers. She saved them in bags

Video shows staff carefully placing rolls of coins into paper wrappers before putting them in large boxes to be transported to the bank