سەردێڕ:

بەرهەم ساڵح ​واژۆى لەسەر فەرمانى دەستبەکاربوونى پارێزگارى نەینەوا کرد

فۆتۆ: 
2019-05-23

1604 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى لەسەر دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى نەینەوا کرد.

بەپێى مەرسومێکى کۆماری، کە وێنەیەکى دەست ئێن ئاڕ تى کەوتووە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى دەستبەکاربوونى بۆ مەنسور مەرعید عەتیەى پارێزگارى نەینەوا دەرکردووە.

بەپێى نوسراوەکە، بە پشتبەستن بە بەندى حەوتەم لە مادەى ٧٣ى دەستوور و بەندى یەکەم لە مادەى ٢٦ى یاساى پارێزگاکان، کە لە چوارچێوەى هەرێمدا ڕێکنەخراون، پارێزگارى نەینەوا دەستبەکاردەبێت لە ڕۆژى دەرچوونى بڵاوبوونەوەى مەرسومەکە.

ڕۆژى ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، نەوفل عاکوب پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەیی بە زۆرینەی دەنگ لە کارەکانیان دوورخستەوە و، لە ١٣ى ئایاریش ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا پارێزگارى نوێى نەینەوا و جێگرەکانیانی هەڵبژارد.

ب.ب