سەردێڕ:

بەشێك لە جوانترین ئەو وێنانەی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گیراون

فۆتۆ: 
2019-05-23

14649 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامانی کۆمەڵەی وێنەگرانی رۆژنامەنووسانی بەریتانیا جوانترین ئەو وێنانەیان بڵاوکردووەتەوە، کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا گیراون.

ئەم وێنانە لە پێشانگای هاوس بۆست لەندەن نمایشکراون و پێكهاتوون لە کۆمەڵێك وێنەی کاتی جەنگ، یاخود پاڵەوانێکی کاسی جیهان و رووداوە گەورە و بەناوبانگەکان، نمایشی ئەستێرەکان و هتد.

لێرەدا بەشێك لەو وێنانە خراونەتەڕوو:

القمر

ناوچەی براری لە باکوری ئینگلتەرا گڕیگرت لەو کاتەدا فۆتۆگرافەر ئەنتۆنی دێلڤین توانیی وێنەیەکی مانگ بگرێت کە پڕ بووە، لە وێنەکەدا وا دەردەکەوێت کە ئەویش گڕیگرتبێت.

كرة القدم

هاندەرانی تۆپی پێ لە بەریتانیا سەیری ئەو یارییە دەکەن کە تێیدا ئینگلتەرا لە پاڵەوانییەکەدا بەرامبەر بە کرواتیا دەرکرا.

الأمير هاري وميغان ماركل

لە نێوان هەموو ئەو وێنانەی کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە هاری و مێگان مارکڵ گیراوە، ئەم وێنەیە کە لەلایەن یوی مۆك گیراوە، سەرنجی لیژنەی بڕیاردانی پێشانگاکەی راکێشاوە.

تايلور سويفت

وێنەیەکی گۆرانیبێژ تایلەر سویفت لەکاتی گۆرانیوتندا لە یاریگای وێنبلی لە باکوری رۆژئاوای لەندەن، لەلایەن سەمیر حوسەینەوە گیراوە.

لعبة الرغبي للسيدات

ئادی کۆخی فۆتۆگرافەر وێنەی کۆمەڵێك خانمە وەرزشەوانی گرتووە لە ئیستاد تویکنهام، لەکاتێکدا یانەی ئینگلتەرا و ئۆگەندا لە لەندەن یاری دەکەن.

مسابقة المضمار الطيني

وێنەکە لەلایەن مایکڵ ماکگۆرك گیراوە لە یەکێك لە پێشبڕکێی یاریی ناو قوڕ لە ناوچەی کرۆڤۆردلاند لە ئایرشێر.

صورة ناتاشا بسزينيكي

ناتاشا بسترینیکی فۆتۆگرافەر دیزاینی ئەم بیرۆکەیەی کردووە و وێنەکەی گرتووە بۆ ریکلامکردنی سیستمەکانی کۆمپیوتەر.

البابا فرانسيس

وێنەگری ئاژانسی رۆیتەرز، هانا مکای ئەم وێنەیەی پاپا فرانسیسی گرتووە کاتێك سەردانی دبلنی پایتەختی ئێرلەندای کردووە.

جيريمي كوربين

وێنەی فۆتۆگرافەری رۆیتەرز پیتەر نیکۆڵز، لەکاتی پەخشکردنی دەنگدانە ناوخۆییەکان لە ئایاری ٢٠١٨دا، سەرکردەی حزبی کار جێرمی کۆربین پاش دەنگدان.

مدنيين يفرون من آخر أراضي الدولة الإسلامية في سوريا

فۆتۆگرافەر سام تارلینگ لەو کاتەی کە بۆ گۆڤاری دەیلی تەلەگراف ئەم وێنەیەی گرتووە کە خەڵکە مەدەنییەکان لە سوریا لەو ناوچانە هەڵدێن کە لەژێر دەستی داعشدا بوون.

المقدم في الجيش الملكي البريطاني باز بارات

لەم وێنەیەدا باز بارات دەردەکەوێت کاتێك دەچێتە کونێکی سەهۆڵینەوە لە چالاکییەکدا کە یانەی مارینزی شاهانەیی ڕێکیخستووە، وێنەکەش لەلایەن ئەنتۆنی ئابتۆنەوە گیراوە.

فيلم سيرك دي سوليه

وێنەیەکی فۆتۆگرافەر جێمس فیسی کە یەکێکە لە هونەرمەندەکانی "سێرك دی سۆلیە" لە هۆڵی رۆیاڵ ئەلبێرت هۆڵ لە رۆژئاوای لەندەن.

البقرة الفضولية

وێنەیەکی مارك ستیوارت کە تێیدا مانگایەك دەرکەوتووە کە لای دیوارێکەوە سەیری ئەودیوی دیوارەکە دەکات لە ناوچەی کمبریا لە باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا.

ژ.ن