سەردێڕ:

​عێراق چوار فڕۆکەی T-50ی کۆری وەرگرت

فۆتۆ: 
2019-05-23

1711 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاند، چوار فرۆکەی جەنگی جۆری T-50ی کۆریای باشوریان وەرگرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٣ی ئایاری ٢٠١٩) فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "چوار فڕۆکەی جەنگی جۆری T-50ی کۆریای باشور گەشتنە عێراق."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوە سێیەمین پۆلە فڕۆکەی T-50 یە عێراق وەریدەگرێت، دوای ئەوەی مانگی تشرینی یەکەم شەش فڕۆکەی دیکەی لە هەمان جۆر وەرگرتبوو."

کڕینی ئەو فڕۆکانەش لە چوارچێوەی پێشخستنی تواناکانی هێزی ئاسمانیی عێراقدایە، کە دەیەوێت لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی جۆراوجۆر فڕۆکە بکڕێت تا بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو پشت بە خۆی ببەستێت لە پاراستنی بواری ئاسمانی و چیتر پێویستی بە هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان نەبێت.

سەرەتای ئەم مانگە لە چوارچێوەی گرێبەستێکدا کە ساڵی ٢٠١١ لە نێوان واشنتۆن و بەغداد بۆ فرۆشتنی ٣٦ فڕۆکە واژۆی لەسەر کراوە، ئەمریکا پێنج فڕۆکەی جۆری F16ی ڕادەستی عێراق کرد و دواتریش بۆ بنکەی ئاسمانی بەلەد گوازرانەوە.

هـ.ع