سەردێڕ:

لە واشنتن لاشەی مردوو دەکرێت بە پەین

کاتینا دەیەوێت لاشەکان بگۆڕێت بۆ پەین لە جێگای ئەوەی بنێژرێن یان بسوتێندرێن
فۆتۆ: 
2019-05-23

10669 جار خوێندراوەتەوە

واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لە هەنگاوێکی کەموێنەدا بڕیارێکی لەبارەی لاشەی مردوو دەرکرد، کە بریتیە لە گۆڕینی لاشەکان بۆ پەین، لە جێگای ئەوەی بنێژرێن یان بسوتێندرێن.

گای ئینسلی، حاکمی ویلایەتی واشنتن پرۆژەکەی واژۆکردووە و رێگەی داوە بە ناوەندە تایبەتمەندەکان کە "شیکردنەوەی ئەندامی سروشتی" بۆ لاشەکان بکەن، ئەوەش بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەندێ ماددەی تر کە یارمەتی زوو شیبوونەوەی لاشەکە بدەن لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا.

بیرۆکەی شیکردنەوەی لاشەکان و بەکارهێنانیان وەکو پەین لەسەر هەمان بنەمای "پەینی ئاژەڵییە" کە جوتیارەکان چەندین ساڵە پشتی پێدەبەستن.

لە ئێستادا لە واشنتن بە کرداری چەندین ناوچەی سەوزی گۆڕستانەکان هەیە، کە ئەو کەسانەی تێدا نێژراون بەبێ ئەوەی لە ناو سندوقی تەرمدا نێژرابن و  ناسنامەی ئەو کەسانەش دیار نیە.

کاتینا سبێد، سەرۆکی کۆمپانیای "ریکۆمبوز" کە خاوەنی بیرۆکەکەیە دەڵێت، " خزمەتگوزارییەکە لاشەکان دەگۆڕێت بۆ پەین و ناوچەی کشتوکاڵی، بۆ ئەوەی بتوانین دوای مردنمان ژیانێکی تازەتر بەدیبێنین".

ئەوەشی خستەڕوو، "بیرۆکەکەمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی لاشەکان بگەڕێنینەوە بۆ ناو زەوی".

بیرۆکەکە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئیشی لەسەر کراوە، لەو کاتەدا شەش کەس کە بەهۆکاری نەخۆشی جۆراوجۆرەوە دەیاناڵاندا بڕیاریاندا جەستەی خۆین ببخەشن لە پێناو توێژینەوەکەیەدا.

بە گوێرەی ئەنجامەکەش، لین کاپتەر زانای بواری زەویناسی لە زانکۆی واشنتن دەڵێت، " شیکردنەوەی لاشەکان و گۆڕینیان بۆ پەین بۆ خاک چارەسەرێکی دەوڵەمەند و خاوێن و ناوازەیە، هەروەها لەگەڵ هەموو رێنماییەکانی پەیوەست بە سەلامەتیش یەکدەگرێتەوە".

پەینی مرۆی بەشێوەیەکی بنبڕ دیاردەیەکی ناباو نیە، سەرەڕایی رەخنە دینی و کۆمەڵایەتیەکان لەسەرانسەری جیهاندا دەربارەی، بەڵام هەزاران ساڵە مرۆڤایەتی چەندین شیوازی جیاوازی بۆ شاردنەوەی لاشەی مردووەکانی بەکارهێناوە.

هـ.ع