سەردێڕ:

عەلی خامنەئی: ڕۆحانی و زەریف وەکو پێویست مامەڵەیان لەگەڵ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا نەکردووە

فۆتۆ: 
2019-05-23

3176 جار خوێندراوەتەوە

ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران، وەک پێویست مامەڵەیان لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە نەکردووە.

عەلی خامنەئی  ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پێگەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ئاماژەی بەوەکرد، لە زۆربەی کاتەکاندا متمانەی بە شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەتنە ئەتۆمییەکە نەبووە و هاوکات حەسەن ڕۆحانی و محەمەد جەواد زەریفی لەو کەموکورتیانە ئاگادارکردووەتەوە.

ئەوەش یەکەمجارە خامینەئی ڕەخنە لەو دوو کەسایەتیە سیاسیە بگرێت، کە بە ئەندازیار و پشتیوانی یەکەمی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ناودەبرێن.

پێشتریش حکومەتی تاران لایەنەکانی تری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئاگادارکردەوە، کە دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە پاشەکشەی کرد، پابەند نابێت بە هەندێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە، هاوکات بڕیاریدا بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم.