سەردێڕ:

هەڵەبجە.. دەستبەسەر چەندین ماسی گەورەی ڕاوکراودا گیرا

کێشی هەندێکیان ٦٠ کیلۆیە
فۆتۆ: 
2019-05-23

9181 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەڵەبجە ، وریا حەمە کەریم 

پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر  چەندین ماسی گەورە و دەیان تۆڕ و کەرەستەى ڕاوکردندا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکى زۆر ماسیدا کە بە شێوەیەکى نایاسایی ڕاوکراون کە هەندێک لە ماسییەکان کێشیان لە ٦٠ کیلۆ زیاتربووە.

ئەوەشی وت، بە کۆی گشتى دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە  ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆ ماسیدا و وا بڕیارە بە پێی یاسا بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی  ئازارەوە ڕاوکردنی ماسی لە هەرێم قەدەغەکراوە و تا ئێستاش بەردەوامە و بە هەر جۆرێک ڕاوبکرێت لەلایەن پۆلیسەوە  دەستیبەسەردا دەگیرێت و ڕاوچییەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.