سەردێڕ:

لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی حەزیان لە خەوە

فۆتۆ: 
2019-05-23

19158 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئامارێکی Sleep Cycle لە سەرژمێرییەکدا بەپێی کاتژمێرەکانی نوستن لە ڕۆژێکدا ناوی ئەو وڵاتانەی دیاریکردووە کە کەمتر و زیاتر دەخەون.

بەپێی ئامارەکە، ژاپۆن لە لیستی ناوی ئەو وڵاتانەیە کە کەمتر حەزیان لە خەوە، دواتر کۆریای باشور دێت پاشان سعودیە، لەدوای ئەوانیش فلیپین و مالیزیا دێت، کە تێکڕای کاتژمێرەکانی نوستنیان لە ڕۆژێکدا لە شەش کاتژمێر زیاتر تێپەڕناکات.

ناوی ئەو وڵاتانەش خراوەتەڕوو کە کاتژمێرەکانی نوستنیان بەرزە، ئەو وڵاتانەی تێکڕای حەوت کاتژمێر و نیو بۆ هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەنوون بریتین لە، نیوزلەندا، فینلەندا، هۆڵەندا، ئوسترالیا لەگەڵ بەریتانیا.

نووستن لە کاتژمێرەکانی شەودا سوودی تەندروستیی هەیە و مرۆڤ هەست بە چالاکی و وزە دەکات لە ڕۆژەکەیدا، ئەمە لەکاتێکدا بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەپێی پێویست ناخەون.

دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ نوستن ئاشکرایانکردووە، گەنجان پێویستە شەوانە حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بخەون، کەمخەوییش گرفتی تەندروستی دروستدەکات، بەرهەمهێنانیش کەمدەکاتەوە، بۆ نمونە ساڵانە لە ئەمەریکا بە ترلیۆن دۆلار بە فیڕۆ دەڕوات بەهۆی ناچالاکیی گەنجان و کەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنان.

ئەو گرفتە تەندروستییانەش بەهۆی کەمخەوییەوە دروستدەبێت لەوانە، جەڵتەی مێشک و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و خەمۆکی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگریکردن لە نوستن وەکو جۆرە سزایەکی دەرونی و تەندروستی هەژماردەکرێت.

Image result for ‫تعرف على أكثر وأقل البلدان حبا للنوم‬‎

ئ.ل