سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکێک بۆ سەر زەوی

فۆتۆ: 
2019-05-22

33278 جار خوێندراوەتەوە

دیمەنی ساتی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکێک تۆمار کراوە کە بە ئاسمانی وڵاتی ئوسترالیادا ڕۆیشتووە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی گرتەی ڤیدیۆیی نەیزەکێکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە لایەن کامێرای چاودێریی چەند شارێکی جیاوازی ئوسترالیاوە گیراوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، نەیزەکەکە دوێنێ شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی باشوری ئوستورالیادا دەرکەوتووە و بە پێی وتەی گەردوونناسان، نەیزەکەکە دەستبەجێ دوای ئەوەی بەر بەرگی ئەتمۆسفیری زەوی کەوتووە، تەقیوەتەوە و بووە بە خۆڵ.

بە گوێرەی دکتۆر تەکەری سەر بە زانکۆی نێودەوڵەتی ئوستورالی، نزیکەی ٢٠٠ تەن لە بەردی ئاسمانی ڕۆژانە بەر زەوی کەوتوون لەم ماوەیەدا، بەڵام زۆربەیان زۆر بچووک بوون بۆ ئەوەی هەستیان پێبکرێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تریشدا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە، نەیزەکێکی تریش بە ئاسمانی باکوری ئوستورالیادا ڕۆیشتووە و چەندین شاری ڕووناککردووەتەوە.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکانە: