سەردێڕ:

بۆ ڕۆژوەوان؛ بۆ ئەوەی برسیت نەبێت ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە

فۆتۆ: 
2019-05-22

2607 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی چەند کاتژمێری رۆژووگرتندا زۆر کەس هەست بە برسییەتی دەکەن و بێهێز دەبن، بەڵام بۆ تەواوکردنی کاتی رۆژووەکەیان خۆڕاگر دەبن و ئارام دەگرن، بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەستەش دەتوانن سوود لە هەندێك رێگەی ئاسان وەربگرن.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمەڵێك رێگە هەن کە یارمەتیدەرن لەسەر راهێنانی مێشك بۆ دانانی سنورێت بۆ برسییەتی لە رۆژانی بەرۆژووبووندا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێك هەست بە برسییەتی دەکەیت باشتروایە بچیتە ناو مەتبەخەکەوە و لەوێ چەند خولەکێك لەبەردەم ئاوێنە ناو مەتبەخەکە سەیری خۆت بکە، بەم شێوەیە مێشکت سەرقاڵ دەبێت و برسییەتیت بیردەچێتەوە.

هەروەها سەیری ڤیدیۆ و بەرنامەی خواردن و چێشتلێنان مەکە، چونکە وادەکات ئارەزووی خواردن زیاتر ببێت و برسیت بێت.

لەکاتی هەستکردن بە برسییەتی بیر لەوە بکەرەوە کە لە خەیاڵی خۆتدا بڕێك شیرینی دەخۆیت، بەم جۆرە هەستی برسییەتییەکەت کەمدەبێتەوە.